AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢٢:٢٦ د.ن
1430260

گرووپێکی تیرۆریستی لە ڕاسکی باشووری ئێران تێکشکێندرا

دوابەدوای زانیاری هەواڵگری، تیمێکی خراپەکاری تیرۆریستی لە تاقمی جەیش ئەلزولم کە دەیانەویست چالاکی تیرۆریستی بکەن، لە شاری ڕاسک ناسێنران و لەناوبران.

دوابەدوای زانیاری چاودێری و هەواڵگریی چەکدارانی بنکەی قودس لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵات، تیمێکی تەواو تەیار لە تاقمی تیرۆریستی جەیش ئەلزولم لە ناوچەی گشتیی ڕاسک (گوندی کەستەک) لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە هێرش کرایە سەر ) لە ناوچەی بەنداوی پێشوو، لە ئەنجامدا یەکێک لە تیرۆریستەکان کوژرا و ئەندامانی دیکەی تیمەکە هەڵاتن، کە دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران و پاسەوانی سنوورەوە ڕاوەدوونراون و گەمارۆدراون.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی دروستکردنی بۆمب لەو تیمە ئاماژەپێکراوە دۆزرایەوە و پلانەکەیان بۆ کردەوەی تیرۆریستیی لە ناوچەکە پووچەڵکرایەوە.

342/