AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٨:٢١:٥٧ د.ن
1430259

بە مووشەکێکی وردبین بارەگای مووسادمان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بە مووشەکی وردبین بنکەی مووسادمان لە هەرێمی کوردستان کردۆتە ئامانج.

 وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیچ کام لە هاووڵاتیانی وڵاتی دۆستی پاکستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ئێرانەوە نەکرانە ئامانج، بەڵام گرووپێک ناسراو بە جەیش ئەلعەدل (جەیش ئەلزوڵم) کە گرووپێکی تیرۆریستییە کرایە ئامانج .

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، لە وتووێژ لەگەڵ فەرید زەکەریا وتی: ئێران بە هێز وەڵامی هەر هەنگاوێک دەداتەوە کە لە لایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە بکرێت.

وتیشی: بە مووشەکێکی وردبین بارەگای مووسادمان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج. ئەمەش بە مانای بە ئامانجکردنی عێراق نییە. ئیسرائیل دوژمنی هاوبەشمانە.

ناوبراو زیادی کرد: هیچ کام لە هاووڵاتیانی وڵاتی دۆستی پاکستان نەکراونەتە ئامانجی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ئێران، بەڵکو گرووپێک ناسراوە بە جەیش ئەلعەدل (جەیش ئەلزوڵم) کە گرووپێکی تیرۆریستی ئێرانین و بنکەیان لە بەشێک لە بەلوچستانی پاکستانە و ئێمە چەندین جار لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنی پاکستان باسمان لەوە کرد کە ئەوان ئۆپەراسیۆنیان لە ئێران ئەنجامداوە کە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک هێزی ئێرانی. وەڵامی ئێمە لەسەر تیرۆریستانی ئێرانە لە ناوخۆی پاکستان. ئێمە ڕێز لە سەروەری پاکستان و عێراق دەگرین؛ ئێمە هیچ سنوورێکمان بۆ بەرەنگاریی  لایەنە تیرۆریستییەکانی پاکستان و هەرێمی کوردستانی عێراق نییە. ئەم چالاکییەمان بە ئامانجی یارمەتیدانی ئاسایشی ئێران، پاکستان، عێراق و ناوچەکەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: له سەرەتای کۆمەڵکوژی ئیسرائیل له غەززه هۆشداریمان داوه که ئەگەر شەڕی غەززه و تاوانەکانی جەنگ ڕانەگیردرێت، بازنەی شەڕ فراوانتر دەبێت. ئەمەش بەهۆی ڕۆڵی ئێرانەوە نەبوو، بەڵکو بەهۆی تێگەیشتنی دروستی ئێران بوو بۆ بارودۆخی ناوچەکە.

جەختیشی کرد کە ئەمریکا دوو هەڵەی کرد. یەکەم: یاوەری ڕژێمی ئیسرائیل بوو؛ دووەم: ململانێکانی بۆ دەریای سوور و یەمەن ڕاکێشا. ئاسایشی کەشتیوانی نیگەرانی ئێرانە.

342/