AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٠٢:١٦ د.ن
1429990

مۆڵگەی تیرۆریستانی پەیوەندیدار بە ڕووداوی کرمان و ڕاسک لە سووریا تێکشکا

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هێرشی کردە سەر بنکەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا.

 سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی خۆیدا، وێرانکردنی شوێنی کۆبوونەوەی فەرماندەکان و هۆکارە سەرەکییەکانی پەیوەست بە تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی کرمان و ڕاسک لە #سوریا بە مووشەکی بالیستیک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی مووشەکی ڕاگەیاند.

لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە :

نەتەوەی ئازیز و بەڕێزی ئێرانی ئیسلامی
لە بەرامبەر تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی تاقمە تیرۆریستییەکان، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شەهیدکردنی ناڕەوای کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی ئازیزمان لە کرمان و ڕاسک؛ شوێنی کۆبوونەوەی فەرماندەکان و دەستوپەیوەندە سەرەکییەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە؛ بە تایبەتی داعش لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا ناسێندرا و بە تەقاندنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی لەناویانبرد.

342/