AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٠٠:٠٠ د.ن
1429987

عێراق باڵیۆزەکەی لە تاران بانگهێشت کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران کردەوە، بەمەبەستی راوێژ و گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر.

 ئەمڕۆ سێشەممە نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی عێراق کرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو هێرشە کە لە شەوی رابردوودا کرایە سەر هەولێر.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند بە مەبەستی گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیە لەسەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەند هاووڵاتییەک و برینداربوونی چەندانی دیکە.

342/