AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٦:٥٩:٣٥ د.ن
1429986

ئەبێ لە بواری ئابووری، نەوت و کۆریدۆرەکان بۆ دژایەتی ئیسرائیل کەڵک وەربگرین

یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئەهلی سوننەی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر جەختی کرد: ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات، دەمامکی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤی لە جیهان دەرهێناوە.

گرووپی نێودەوڵەتی: هەواڵنێری مێهر لە گفتوگۆ لەگەڵ محەمەد نووری لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی گەردەلوولی ئەقسا و بێداری ویژدانی مرۆیی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە. ناوبراو لە سەرەتای ئەو گفتوگۆیە وتی:ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات، دەمامکی پاگەندەکارانی مافی مرۆڤی لە جیهان دەرهێناوە.

ناوبراو جەختی کرد: وڵاتانی ئیسلامی خاوەن توانای زۆرن کە ئەگەر لە بەشێکی کەڵکیان وەربگرتبا و هەنگاوێکی بەرەوپێشیان هەڵبهێنابا، دۆخی غەززە لە گەڵ ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، جیاواز دەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: من پێم وایە کە ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات کۆمەڵکوژییەکی تەواوە و ئێمە ئەبێ هەڵوێستی قایممان هەمبەر ئەو ڕووداوە هەبێت. ئێمە ئەبێ لە ئێستادا لە پاڵ خەڵکی فەلەستین بین و بە هانایانەوە بڕۆین.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ئەم 100 ڕۆژەدا و وتی: ڕووداوەکانی غەززە دەمامکیان لە سەر ڕواڵەتی پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ لە جیهان لابرد. هەروا کە بینیمان هەزاران کەس لە غەززە کوژران بەڵام هیچ هەنگاوێکیان نەنا.

محەمەد نووری سەبارەت بە هەوڵەکانی بەرخۆدان لەم دواییە وتی:بێ گومان بەرخۆدان بەرگری لە ستەملێکراوان و خەڵکی غ‌ەززە و مافی ڕەوای ئەوان دەکات.

ناوبراو سەبارەت بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەتوانن چ هەنگاوێک بۆ پاڵپشتی لە فەلەستینییەکان بنێن وتی:وڵاتانی ئیسلامی خاوەن توانای زۆرن کە ئەگەر لە بەشێکی کەڵکیان وەربگرتبا و هەنگاوێکی بەرەوپێشیان هەڵبهێنابا، دۆخی غەززە لە گەڵ ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، جیاواز دەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لە فاکتەری هێزی خۆیان بریتی لە ئابووری، نەوت و کۆریدۆری زەوینی، دەریای و ئاسمانی کەڵکوەربگرن و ئیسرائیل گەمارۆ بدەن. ئاوایە کە ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان بۆ گەڕانەوەی مافی لەدەست چووی گەلی فەلەستین بە چۆک دادێن.

نووری هەروەها سەبارەت بە هەوڵ و کۆبوونەوەکانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لە درێژەی ئەم قەیرانە و کاریگەرییەکانی وتی: ئێمە لە ڕاستیدا پاڵپشتی لە هەر داهێنانێک دەکەین کە بۆ فەلەستین دەکرێت، ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی لە هەڵوێستی خۆیاندا یەک دەنگ بن، ئەوە کاریگەری ئەرێنی بۆ فەلەستین دەبێت و تێچووی زۆر بە سەر دوژمنان دەسەپێنێت.

342/