AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٠٤:١٤ د.ن
1429067

مەرجی گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر یەمەن، پێویستە کۆشکی سپی دەستبەجێ هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی سەرتاسەری لەگەڵ تلاڤیڤ ڕابگرێت بۆ ئەوەی ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ هەموو ناوچەکە.

 حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: کردەی یەمەن لە پشتیوانی لە ژنان و منداڵانی غەززە و ڕووبەڕووبوونەوەی جینۆسایدی ڕژێمی ئیسرائیل جێگای دەستخۆشییە.

جەختیشی کردەوە: سەنعا بە تەواوی پابەندە بە ئاسایشی دەریایی و کەشتیوانی. لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر یەمەن، پێویستە کۆشکی سپی دەستبەجێ هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی لەگەڵ تەلاڤیڤ لە دژی خەڵکی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا ڕابگرێت بۆ ئەوەی ئاسایش بگەڕێتەوە سەر تەواوی ناوچەکە.

342/