AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٠٣:٤٩ د.ن
1429066

ئەمریکا و ئینگلیز جارێکی دیکە پێتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد

بۆ دووهەم شەوی بەردەوام و بە پێ هەواڵە بڵاو کراوەکان لەلایەن سەرچاوەکانی هەواڵی سەر بە ئەنساروڵڵاوە، پێتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی-بریتانیاییەوە بوردمان کرا.

 ناوچەگەلێک لە سەنعا، پێتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی-بریتانیاییەوە بوردمان کرا.

ڕاپۆرتەکان لە ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە باکووری شاری سەنعا، پێتەختی یەمەن باس دەکەن.

هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا و دەڤەری دەکەن و دەوترێت کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەگوڕ لە باکووری سەنعای پێتەختی یەمەن بیستراوە.

342/