AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٠٣:٢٤ د.ن
1429065

بایدن: نامانەوێت لەگەڵ ئێران شەڕ بکەین

بایدن لە لێدوانێکدا پاگەندەی کردووە کە ئێران خۆی دەبوێرێت لە پێکدادان لەگەڵ ئەمریکا؛ ئێمە بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێران نین.

 جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەفەر بۆ پێنسیلڤانیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد : من پێشتر پەیامی خۆم گەیاندووەتە تاران، ئەوان دەزانن کە نابێت هەوڵێکی ڕووخێنەر ئەنجام بدەن. بە بڕوای من ئێران خۆی دەبوێرێت لە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا؛ ئێمەش بەدوای شەڕ لەگەڵ ئەوان نین.

بایدن هەروەها سەبارەت بە بوردمانی ئەم دواییەی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی ئەمریکی-بریتانیاییەوە، وتی: تا ئەو جێگا کە دەزانم هیچ کەسێکی اڤیل لە ئەو هێرشانە خەساری بەر نەکەوتووە.

بایدن هاوکات جارێکی دیکە پاگەندەی کرد کە ئەگەر هێزەکانی یەمەن درێژە بدەنە جووڵەکانی خۆیان لە دەریای سوور و هەڕەشە بۆ سەر پاپۆڕوانی نێودەوڵەتی و بازرگانی جیهانی، ئەوا دڵنیا بن کە دووبارە وەڵامیان دەدەینەوە.

342/