AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : mehrnews
شەممە

١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

١:٠٢:٥٨ د.ن
1429064

ئایا سیناریۆی 1956 لە دەریای سوور دووپات دەبێتەوە؟/ئەزموونی فەرامۆش کراو

هێرش بۆ سەر یەمەن لەلایەن ئەمریکا و بریتانیاوە هەرچەندە زیاتر هیرشێکی هۆشداریی دێتە ئەژمار بەڵام نابێت فەرامۆش بکرێت کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەستێنی نائارامی و شەڕێکی گەورەی هەیە.

گرووپی نێودەوڵەتی_ محەممەد ڕەزا مورادی: ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و دوابەدوای ئەوە هێرشی بەربڵاوی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ماوەی چوار مانگی دواییدا، بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە شێوەی چنین و پێکهاتەی دەسەڵاتی ناوچەیی.

ئەنساروڵڵای یەمەن ، وەکوو گرووپێکی بەرخۆدان خۆ بە ئەو شەڕەوە تێوەگلاندووە. ئەو گرووپە کە بۆ ماوەی 8 ساڵ لەگەڵ هاوپەیمانی سعوودی لە شەڕدا بوو، دەستی ئاخر نەک شکستی نەهێنا بەڵکوو لەلایەن ئەو هاوپەیمانیەوە بە فەرمی ناسرا. گۆڕانکارییەکانی غەززە بارێکی دیکە بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بوو کە پێگەی خۆی لە بەرەی بەرخۆدان تۆکمە بکاتەوە و خۆی وەکوو ئەکتەرێکی ناوچەیی ڕابگەیێنێت.

بەهێز بوونەوە و تۆکمە بوونەوەی هێزی ئەنساروڵڵا پێوەندی بە چوار هۆکاری گرینگەوە هەیە:

یەک: شۆڕشە عەرەبیەکانی ساڵی 2011 ئەو هەلەی ڕەخساند کە دوای عەلی عەبدوڵڵا ساڵع لە یەمەن لایەنێک لە گرووپە جیاوازەکان لەوانە ئەنساروڵڵا وەکوو ئەکتەری دەستی باڵا خۆیان ئاشکرا بکەن.

دوو. هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن لە ساڵی 1394 بووە هۆی دەرکەوتنی ئەنساروڵڵا لە گرووپیکی بچووکەوە بۆ ئەکتەرێکی ناوچەیی و فەرمی.

سێ. هیرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە: ئەنساروڵڵا وەکوو ئەکتەرێکی کاریگەر هاتە مەیدان کە دەتوانێت لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکانیش ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت.

چوار. هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن لە 12 ی جوونی 2024: بووە هۆی جۆرێک هاوڕێیەتی عەرەبی لەگەڵ ئەنساروڵڵا و کێشی ئەو بزووتنەوە زیاتر لە ڕابردوو دەرکەوت بەشێوەیەک کە تەنانەت دژبەرەکانی ئەو گرووپە لەبەرانبەر ئەمریکا وەستانەوە.

هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن وەبیرهێنەرەوەی هاوپەیمانی شکست خواردووی ساڵی 1956 ی فەڕەنسا و بریتانیا لە دژی جەمال عەبدولناسرە. لە ئەو کاتەدا کە دوای نەتەوەیی ڕاگەیاندنی تەنگەڵانی سویز لەلایەن جەمال عەبدولناسرەوە، بریتانیا و فەڕەنسا لەگەڵ ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر میسر. لە ئەوکاتەدا ئەمریکا دژی ئەو هێرشە بوو بەڵام ئێستا ئەمریکا لە هەمان ڕێگادا هەنگاو دەنێت کە ڕۆژانێک پاریس و لەندەن لەوێ هەنگاویان دەنا و ئەمریکا خۆی بە هەڵەی دەزانی.

دەسپێکی قەیران و شەڕە گەورەکان هەندێک جار بە هەنگاوێکی بچووکەوە دەستی پێکردووە وەکوو شەڕی یەکەمی جیهانی کە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە پێکهاتەی ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان دروست کرد.

هێرش بۆ سەر یەمەن لەلایەن ئەمریکا و بریتانیاوە هەرچەندە زیاتر هیرشێکی هۆشداریی دێتە ئەژمار بەڵام نابێت فەرامۆش بکرێت کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەستێنی نائارامی و شەڕێکی گەورەی هەیە و ئەکتەرە جیاوازەکان ئەبێ ئەو خاڵە گرینگەلە هەموو کارەکانی خۆیان لەبەرچاو بگرن.