AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٢٦:٠٣ د.ن
1428805

ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکاییدا گرت

کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی لەلایەن هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانەوە لە ئاوەکانی دەریای عومان دەستی بەسەردا گیرا.

 دوابەدوای پێشێلکاریی کەشتیی سوێس ڕەجان لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ و دزینی نەوتی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە بە ناوی نوێینیکۆڵاس ئێسەوە بەیانی ئەمڕۆ لە ئاوەکانی عومان دەستی بەسەر گیرا.

ئەمساڵ تانکەری سەرپێچیکار سوێس ڕەجان بە ڕێنمایی ئەمریکا باری نەوتی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی دزیبوو و گواستییەوە بۆ بەندەرەکانی ئەو وڵاتە و خستبوویە بەردەستی ئەمریکا.

ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە کە ناوی گۆڕدرا بۆ نیکۆلاس ئێس تی، نەوتی لە دەریای عومان هەڵگرتبوو، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فەرمانی دادگا و ڕەزامەندی ڕێکخراوی بەندەر و کەشتیوانی لەلایەن هێزی دەریایی ستراتیژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرا، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ دزینی نەوت لەلایەن ڕژێمی ئەمریکاوە.

342/