AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٢٥:٣٦ د.ن
1428804

هێرشی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر 10 ناوچە لە یەمەن/ ئەنساروڵا هۆشداریی دا

10 شوێنی وڵاتی یەمەن لەلایەن ئینگلیز و ئەمریکاوە کرایە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوان.

 ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بە تەقینەوەی بەهێز لە شاری حودەیدەی یەمەن دەکەن.

هەروەها هەڵدانی زنجیرەیەک مووشەک لە دەریاوە بەرەو دە ئامانج لە یەمەن.

پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر ١٠ ئامانج لە یەمەن.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سەنعا هەروەها پشتڕاستی کردۆتەوە کە دەستدرێژکارانی ئەمریکی، ئیسرائیل و ئینگلیز چەندین هێرشیان بۆ سەر شاری سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی حودەیدە، سەعدە و زەمار ئەنجامداوە.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، بە بەشداری کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکان و ژێردەریاییەکان دەستمان کردووە بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی یەمەن.

342/