AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:١٩:٤٧ د.ن
1428797

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن دەسپێکی شەڕێکی چەندساڵە دەبێت

ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئەگەری هێرشی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن کاردانەوەی نیشان دا.

محەمەد فەرەح، ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ئیکس و لە کاردانەوە بە ئەگەری هێرشی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن، وتی:وا بۆی بڕۆین کە ئەمریکا ئەمشەو هێرش دەکاتە سەر یەمەن و سبەینێ سەرلەبەیانی هێرش بۆ سەر غەززەی راگرت یان ڕایگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن ڕاگیردراوە، بەڵام ئێمە ئەوە بە ئەمریکییەکان دەڵێین کە شەڕی نێوان ئێمە و کەسێک کە هێرشی کردووەتە سەرمان، هەرگیز ڕاناگیردرێت و درێژە دەدەینە کردنە ئامانجی پاپۆڕی دوژمنان و کەشتیە بازرگانیەکان و بنکەکان و بەرژەوەندییەکانیان و لەوانەیە کە شەڕی ئێمە و دوژمنان بۆ ساڵانێک درێژەی هەبێت.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە پشت ڕاستی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە چالاکییەکانی یەمەن لە ناوچەکە نیگەرانن و ئێستا کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

342/