AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
ھەینی

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:١٨:٤٥ د.ن
1428795

هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ئامانجی ڕەوای هێزەکانی یەمەنن

ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ڕایگەیاند کە هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز دوای دەستدرێژیی ئەم دوو وڵاتە بوونەتە ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکانی یەمەن.

 ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئینگلتەرا نیشان دا.

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئەم دوو وڵاتە بۆتە ئامانجی ڕەوا بۆ هێزە چەکدارەکانی یەمەن.

ئەم ئەنجومەنە جەختی لەوە کردەوە: هێرشی ئاسمانی ئەمریکا و بەریتانیا هاوتەریبە لەگەڵ دەستدرێژی ترسنۆکانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی یەمەن و دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە.

ئەمە هەڵوێستی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەنە لە کاتێکدا یەحیا سەریع لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: "بۆ بەرگریکردن لە یەمەن و سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەی، هەرگیز درێغی ناکەین لە کردنە ئامانجی سەرچاوەکانی هەڕەشە و هەموو ئامانجە دەریایی و وشکانییە دوژمنکارەکان".

محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن بێ وەڵام نابێت و بە یارمەتی خودا وەڵامیان دەدەینەوە.

342/