AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
ھەینی

١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:١٨:١٧ د.ن
1428794

کاردانەوەی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێڕاق بە هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن

کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێراق ڕایگەیاند: هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن دەبێتە هۆی یەکگرتوویی زیاتر لە نێوان بەرەی بەرخۆدان.

کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەنی بە توندی ئیدانە کرد و لەسەر هاودڵی لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە جەختی کرد.

لە ئەو بەیانناە هاتووە: ئیسرائیل و ئەمریکا سەقامگیری و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان خستوەتە مەترسییەوە، کەواتە ئەبێ بە هەموو هێزەوە هەوڵ بدەن لە ناوچەکە دەریان بکەین.

ئەو کەتیبە زیادی کرد: یەمەنی سەرفەراز، لە بەرانبەر ستەم و داگیرکەر دەوەستێت و دەستدرێژی بۆ سەر ئەو وڵاتە بەس دەبێتە هۆی یەکگرتوویی بەرخۆدان و وەستان لە بەرانبەر ستەم و پاڵپشتی لە غەززە.

342/