AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٥:١٥:٥٦ د.ن
1428582

قەیرانی کەرتی خوێندنی هەرێمی کوردستان بێ چارەسەرە

سەرەڕای خۆپیشاندانی بەردەوامی مامۆستایانی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و داخستنی وانگەکان، تا ئێستا ئەم قەیرانە لە هەرێم بێ چارەسەرە.

ماوه‌ى چوار مانگه‌ ساڵى نوێى خوێندن ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى قوتابخانه‌کان به‌ داخراوى ماونه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو له‌ دوێنێوه‌ خوێندن له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نه‌كرایه‌وه‌ و له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كۆى ده‌نگ ده‌رگاى هه‌موو قوتابخانه‌كان داخران.

سه‌لیم جه‌بار، مامۆستا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "په‌روه‌رده‌ نه‌یتوانى بڕیارى خۆى به‌سه‌ر مامۆستایان جێبه‌جێ بكات له‌كاتێكدا هیچ داواكارییه‌كى مامۆستایان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ كه‌ ماوه‌ى چوار مانگه‌ مامۆستایان بایكۆتیان كردووه‌ و ناچنه‌ هۆڵه‌كانى وانه‌وتنه‌وه‌".

هه‌روه‌ها وتى "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌ كۆى ده‌نگى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان، ده‌رگاى هه‌موو قوتابخانه‌كان له‌ سنووره‌كه‌ داخران، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ بڕیاره‌كانى په‌روه‌رده‌ بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان".

342/