AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٥:١٣:٥٥ د.ن
1428578

تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی جارانی نەماوە

ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی پرسی کورد لە تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی خۆی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست داوە.

ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە پرسی کورد گەورەترین کێشەی تورکیایە ڕایگەیاند کە تورکیا گرینگایەتی ژێئۆپۆلۆتیکی خۆی لە ناوچەکە و جیهان لەدەست داوە.

ساڵح موسلێم بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بەهۆی شێوەی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد بە شێوەیەکی بەرچاو شوێنگەی سیاسی و جوگرافیایی خۆی لەدەست دەدات، وتی: تورکیا بەهۆی سیاسەتەکانی لە دژی کورد لاوازتر دەبێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: هەر ئەو جۆرە کە دەزانین پرسی کورد گەورەترین کێشەی تورکیایە و تا کاتێک کە ئەو کێشە چارەسەر نەبێت تورکیا هەرگیز سەقام ناگرێت.

342/