AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٥:١٢:٤٤ د.ن
1428576

پێنج ھەزار و ٨١٠ فەلەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون

لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا، ٢٨ فەلەستینی دیکە لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.

 یانەی دیلی فەڵەستین و دەستەی کاروباری دیلەکان و ئازادکراوەکان لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھەڵمەتیان بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامداوە.

ڕاشیانگەیاندووە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ٢٨ فەڵەسیتنی لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.

ئەوەیشیان خستووەتەڕوو کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، پێنج ھەزار و ٨١٠ فەڵەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیر کراون.

342/