AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٥:١٢:٢١ د.ن
1428575

تەنیا بەغدا دەتوانێت بڕیار لە سەر هێزەکانی ئەمریکا بدات

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: عێراق دیاری دەکات هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەدا بمێننەوە یاخود بچنەدەرەوە.

 فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، نایانەوێت بشێووی لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکادا دروستببێت.

جەختیشی کردووە کە پێویستە بارودۆخی ناوخۆ ئامادەبکرێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا یاخود دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەیان.

وەزیری دەرەوە راشیگەیاندووە، لە رابردوودا دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بووه ‌و به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك وەفدێکی سه‌ربازی و ئه‌منیی له‌ ئه‌مریكا بوون، ئێستا دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا وه‌ستاوه‌، به‌ڵام دیالۆگ به‌رده‌وامی هەیە و بەم نزیکانە وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رادەگەیەنن.

342/