AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٥:٢٩:١٧ د.ن
1428037

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون بەرز بووەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون، لە ڕادەبەدەر زۆرە.

 جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، فلۆرێنسیا سۆتۆ نینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: "ئێمە زۆر ھەست بە نیگەرانی دەکەین لەھەمبەر کوژرانی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە و دەزانین ژمارەکە لە ڕادەبەدەر زۆرە، چونکە لەو ماوە کورتەی کە شەڕەکە دەستی پێکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسان لە غەززە کوژراون".

ھەروەھا فلۆرێنسیا سۆتۆ نینۆ پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانەکانی ھەردوو ڕۆژنامەنوس وائیل دەحدوح و مستەفا سورەیا کرد کە لە ئاکامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری کەرتی غەززەبنەماڵەیان کوژران.

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە لە ئاکامی بۆردومانیکی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ھەردوو ڕۆژنامەنووس حەمزە دەحدوح و مستەفا سورەیا کوژراون.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەربە حکوومەت لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١١٢ کەس.

342/