AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٥:٢٨:٤٨ د.ن
1428036

کۆبوونەوەی گرینگی سودانی لەگەڵ سەرکردە شیعەکانی عێراق بۆ دەرکردنی ئەمریکا

ر

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق لە دیداری محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڕێبەران و نوێنەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی سیاسی شیعەکانی عێراق، بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەبوونی هێزە ئەمریکییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، دیدار دەکات.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند: لەم دیدارەدا سودانی سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆ دەکات، لەوانەش لیژنەی سەربازی و دیپلۆماسی کە بڕیارە هەنگاو بنێت بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە سودانی ڕاپۆرتێکیش لەبارەی لێکەوتەکانی کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا پێشکەش دەکات.

لە لایەکی دیکەوە ڕەسوڵ ڕازی ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕاگەیاند: ڕەنگە عێراق داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش بکات بەمەبەستی بە فەرمی داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا دەکات. بۆ بەدیهێنانی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، هاودەنگی پەرلەمان و حکومەت پێویستە.

342/