AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٠٥:٣٦ د.ن
1427541

ستراتیژییەکانی تورکیا بۆ داگیرکردنی باکووری سووریا

دوو کارناسی کورد پێیان وایە تورکیا بەدوای لاواز کردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی کوردی سووریا لە جیاتی ئۆپراسیۆنی زەوینی لە ئەو ناوچەیە.

 تورکیا لە یەک ساڵی دواییدا لەسەر هێرش بۆ سەر سەرچاوە، ئاوی، گازی ، نەوتی و کشتوکاڵی کوردەکان زوومی کردووە. ئەو وڵاتە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لە یەک ساڵی ڕابردوو زۆربەی وێستگەکای ئاو، کارەبا، کێڵگەی گازی و سەرچاوە گرینگەکانی کردووەتە ئامانج.

ئانا ڕیبری و لیزا شیشکۆ، دوو لێکۆڵەری بواری پرسەکانی کورد لە سووریا ئەو هەوڵەی تورکیایان ستراتیژی نوێ ئەنقەرە بۆ لاواز کردنەوەی هەرچی زیاتری ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا وەسف کردووە.

ئەوان ڕایانگەیاندووە کە تورکیا زیاتر بەدوای گەمارۆی ئابووری و لەناوبردنی سەرچاوە سووتەمەنی و خۆراکییەکان وەکوو ڕێکاری نوێ بۆ کاریگەر لەسەر ئیدارەی خۆسەرە نەک داگیر کردنی ئەو ناوچە لە ڕێگای داگیر کردنەوە چونکوو ئەو ڕێگا تێچووی کەمتر دەبێت و ئەنجامی زیاتریشی بەدواوە هەیە.

هەروەها ئەو دوو لێکۆڵەرە پێیان وایە کە هۆکاری ئەو گۆڕینە ستراتیژییەش دژایەتی ئەمریکا و ڕووسیا لەگەڵ ئۆپراسیۆنی زەوینییە.

342/