AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:١٥:٠١ د.ن
1427234

چ بەڵگەیەک بەسە بۆ ئەوەی کە بڕوا بکەین ئەمریکا داعشی پێک هێناوە؟

چەند ساڵ لەمەوپێش بوو کە ترامپ ڕایگەیاند کە داعش لە لایەن ئەمریکاوە پێک هاتووە، بەڵام هەندێک لایەن بە دیتنی هەزاران بەڵگە ئەو بابەتە هێشتا گومانیان هەیە و قبووڵی ناکەن.

 مانگی پێش بوو کە دوای چەندین ساڵ دەزگای ئەمنیەتی ئیسرائیل بە شێوەی فەرمی ئاشکرای کرد کە ئەشرەف مەروان، زاوای سەرۆک کۆماری پێشووتری میسر، جەمال عەبدولناسر سیخوڕی ئەو ڕژێمە بووە ە لە هەموو بابەتەکان لەوانە شەڕ و ئاستی ، زانیاری پێویستی دەگەیاندە ئەو ڕژێمە، نزیک بە پەنجا ساڵە لە ئەو بابەتە تێدەپەڕێت و چی دیکە ئاشکرا کردنی ئەو بابەتە هیچ سوود و زیانێکی بۆ میسر نیە.

لە پرسی کرماندا، داعش ڕاگەیێندراوێکی دەرکردووە و بەرپرسیارێتی جەنایەتەکەی لە ئەستۆ گرتووە، جودا لە ئەوەی کە داعش بە قسەی ترامپ لەلایەن ئەمریکاوە پێک هاتووە و لە هەموو درێژایی ژیانی جەنایەتکاریدا و بە پێچەوانەی بڕوای گشتی لە دەمارگرزی توندڕەوانەی دینی ئەو گرووپە و بە بەربڵاویی جێگیر بوونی هێزەکانی داعش لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سووریا، ئیسرائیل تەنانەت یەک گوللەشی بۆ هەرێمی ئەو وڵاتە نەهاویشتووە، و ئەوەی کە ڕێک لە نێوان کوشتوبڕی 22 هەزار فەلەستینی هەمدیسان، ئۆپراسیۆنی خۆکوژی لە دژی هێزەکانی بەرانبەری ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجام دەدات، ئەبێ بوترێت ئەگەر کەسانێک کە چاوەڕوانن تا خودی نتانیاهۆ خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی خۆکوژی ئامادە بکات تا بڕوا بکەن کە هۆکارەکانی پشتی هەموو ئەو گرووپە توندڕەوانە دەزگای ئەمنیەتی ڕۆژاوایین، کەواتە ئەبێ وەکوو میسرییەکان چاوەڕوانی تێپەڕینی پەنجا ساڵ و ئاشکرا بوونی زانیارییەکان ببن.

گرینگترین ئەرکی هەر مرۆڤێک ئیدانە کردنی ئەو جەنایەتە تۆقێنەرە بە هەر ئایین و بیر و بڕوایەکەوەیە و مێژوو وەکوو پرسی ئەشرەف مەروان ، خۆی لە چیرۆکی پشت پەردەی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە ئاشكرا دەکات؛ سەرەڕای ئەوەی کە تێگەییشتنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە چاو پەنجا ساڵ لەوەو پێش زۆر زیاتر لە پێشەوەیە.

342/