AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:١٣:٢٨ د.ن
1427231

یەکەم کاردانەوەی حزبوڵڵا بە تیرۆری ئەلعاروری/بنکەی میرۆن مووشەک باران کرا

بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی ئەمڕۆ بە 62 مووشەک لە دژی بنکەی گرینگی ئیسرائیل لە ناوچەی میرۆن لە کاردانەوە بە تیرۆری ساڵح ئەلعاروری بووە.

 حزبوڵڵا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بەربڵاوی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر بنکەی گرینگی زایۆنییەکان لە ناوچەی میرۆن بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەی حزبوڵڵا هاتووە کە یەکەم وەڵام بە تیرۆری شەهید ساڵح ئەلعارووری جێگری ڕێبەری حەماس و کۆمەڵێکی دیکە هاوڕێکانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بنکەی ئاسمانی میرۆزن بە 62 مەەشەکی جیاواز هێرشی کراوەتە سەر و خەساری قورس لە دوژمنی ئیسرائیلی دراوە.

لە کاردانەوە بە ئەو هێرشە مووشەکییە بەربڵاوەدا، تۆپخانەکانی ئیسرائیل ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنانیان بوردمان کرد.