AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٣:٥١:٣١ د.ن
1426377

ئەمڕۆ غەززە ڕەگی ئیسلامە/ئەوەی دژایەتی هەڵبژاردن بکات دژایەتی کۆماری ئیسلامی کردووە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هەڵبژاردن ئەرکە و هەرکەسێک دژایەتی هەڵبژاردن بکات، دژایەتی کۆماری ئیسلامی و ئیسلامی کردووە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران مەداحی ئەهلی بەیت و شاعیرانی ئایینی حەزرەتی فاتمە زەهرا (د.خ) بە دامەزرێنەری جیهادی ڕوونکردنەوە ناوبرد.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە مەداحانی قوتابخانەی ئەهلی بەیت، لەسەر بنەمای ئەم نەریتە ڕۆشنگەرە و وانەی گەورەی فاتیمی، پێویستە ڕوونکردنەوەی جیهاد بە ئەرکی سەرەکی خۆیان بزانن لەگەڵ دوو نیشاندەری "توانای وروژاندنی دڵ و دروستکردنی جووڵە" و " ئاراستەکردنی دروست و ورد" وپێویستە لە پرس و حاڵەتە هەستیارەکاندا وەک هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە بدەن.

ڕێبەری هێزی نەرمی لە هێزی سەربازی زیاتر دزەپێکەر و کاریگەر وەسف کرد و وتیان: هەر بۆیە ئەمریکا سەرەڕای ئەم هەموو چەکە پێشکەوتووە، زۆرترین سەرمایەدانەری لە بوارەکانی وەک میدیا و هونەر و ئەدەب و سینەمادا دەکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی کاریگەریی هێزی سەربازی بە کاتی وەسف کرد و بە ئاماژەدان بە هەڵاتنی شەرمەزارانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ڕق و کینە قووڵی گەلی عێراق لە کۆشکی سپی، ڕایانگەیاند: دەسەڵاتی سەربازی نەیتوانی بوونی ئەمەریکا لەم دوو شوێنە دەستەبەر بکات .بەڵام هێزی نەرم توانی تاقمێکی کەمینەی وەک گەلی فەلەستین بخاتە تەرکیزی جیهان، کە ئەمەش بەهۆی ستەم لێچوویی و سەبر و وەستانی گەلی فەلەستینەوە.

ڕێبەری جەختیان کرد: ئەمڕۆ سنوور و ڕەگی لێدانی جیهانی ئیسلامی "غەززە"یە.

کرد: ئەمڕۆ خەڵکی غەززە نەک هەر لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، بەڵکو لە دژی جیهانی ستەمکاری و چەوسێنەری ئەمریکا وەستاوە و ئەو ڕاستییەی کە سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا دەڵێت من زایۆنیستیم واتە ئەویش هەمان خراپەکاری و ئامانجە پیسەکانی زایۆنیستەکانی هەیە.

342/