AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٣:٥١:٠٢ د.ن
1426376

زیاتر لە 118 جار هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا دانی پێدانا کە لە ڕۆژی حەڤدەی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا، زیاتر لە 118 هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێڕاق.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاند: بنکە و سەربازانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا لە ڕۆژی حەڤدەی ئۆکتۆبەرەوە واتا کاتی ڕاگەیاندنی دەسپێکی ئۆپراسیۆنەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە دژی ئەمریکییەکان، زیاتر لە 118 جار هێرشیان کراوەتە سەر.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا جەخت دەکات کە ئەو ئۆپراسیۆنانە لە دژایەتی بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە و لە وەڵام بە جەنایەت و کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئەنجام دەدات.

342/