AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٤:٠١:٢٥ د.ن
1425840

وەڵامی هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل، پەشیمان کەرەوە دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی وتی: بەدڵنیایەوە وەڵام بە هەرجۆرە سەربزێوی و دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بەهێز و پەشیمان کەرەوە دەبێت.

 لە پێوەندی تەلەفۆنی دەیڤید کامرۆن وەزیری دەرەوەی نوێی بریتانیا لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و دوولایەنەکان خرایە بەر باس.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕیشەی قەیرانی فەلەستین نەک ڕووداوەکانی 7 ی ئۆکتۆبەر بەڵکوو هیرشی بەردەوام بۆ سەر مافی بنەڕەتی فەلەستینییەکان لە 75 ساڵی ڕابردوو و کۆمەڵکوژی ئەو خەڵکەیە کە ئەڵبەت ڕۆڵی بریتانیا لە ئەو بابەتە ڕوونە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە هەڕەشەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی وتی: بەدڵنیایەوە وەڵام بە هەرجۆرە سەربزێوی و دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بەهێز و پەشیمان کەرەوە دەبێت.

342/