AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٠٢:٤٢ د.ن
1425512

کوژرانی 14 ئەندامی ئەرتەش و تیرۆریستەکانی سەر تورکیا لە سووریا

ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە کوژرانی 14 سەربازی ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە چەندین ئۆپراسیۆنی هەسەدە لە هەفتەی دوایی هەواڵی دا.

 ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی مافی بەرگری لە خۆ وەڵامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیایان داوەتەوە و لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی ئەوان 14 سەربازی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەوان کوژراون و 10 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە لە ڕێکەوتی 27 ی دیسەمبەر، هێزەکانی هەسەدە لە کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی لە بەرەکانی شەڕی شارستانی تل تەمر، ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی بنکەیەکی تورکیا ئەنجام داوە کە بەهۆیەوە 8 سەربازی تورکیا کوژراون و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها لە ڕێکەوتی 27 ی دسەمبەر لە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا 4 تیرۆریست کوژران و 4 ی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها لە پێکدادانێکی دیکەشدا 2 تیرۆریست کوژران و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون

342/