AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٠٢:١٤ د.ن
1425511

تیرۆری بەرپرسێکی یەپەگە لە شاری تەبەق

ڕێکخراوی میتی تورکیا لە تیرۆری یەکێک لە بەرپرسانی یەپەگە بە ناوی عومەر عەبدوڵڵا ئەلدحام لە ئۆپراسیۆنی خۆی لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری میت بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستی گەلی بە ناوی عومەر عەبدوڵڵا ئەلدحام لە باکووری سووریا تیرۆر کردووە.

میت لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە عومەر عەبدوڵڵا ئەلدحام ، یەکێک لە بەرپرسانی یەپەگە لە ناوچەی تەبەق لە باکووری سووریا بووە.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە جەخت کراوە کە ئەو کەسە، بەرپرسی هێرشە تیرۆریستەکان لە دژی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی باکووری سووریا بووە.

342/