AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٥:١٥:٠٠ د.ن
1425200

ئەمریکا ئێف 16 بە تورکیا دەدات بۆ کوشتنی کورد

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت کە بەپێچەوانەی بۆچوونی تورکیا، هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا یان پەکەکە لەو ناوچەیەی لەژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریادایە بوونیان نییە.

 مەزلوم کۆبانی، فەرماندەی کوردی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا یان پەکەکەوە هەبێت.

مەزڵۆم کۆبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی پەکەکە لە لوتکەی شەڕی هێزە کوردییەکانی سووریا لەگەڵ داعش لەم پڕۆسەیەدا هاوکارییان بووە، بەڵام لە ئێستادا لەو ناوچانەدا ئامادە نین کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵی دەکەن.

مەزلوم کۆبانی جەختی لەوە کردەوە کە بە پێچەوانەی سەرنجەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا، هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەو لە کاتی هێرشەکانی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندی و هاوکارییەکیان نەبووە.

مەزلوم کۆبانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ژیانی نەوت و ئاو و کارەبا لەو ناوچەیەی کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵی دەکەن، داوای لە ئەمریکا کرد فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ تورکیا نەنێرێت چونکت تورکیا ئەم ئامێرە پێشکەوتووە ئەمریکییە بەکاردەهێنرێت بۆ وێرانکردنی ئەو ناوچەیەی کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵی دەکەن.

فەرماندەی کوردی هێزەکانی سوریای دیموکرات نیگەرانی خۆی لە بێدەنگی ئەمریکا بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردانی سوریا دەربڕی و نائومێدیی خۆی لە پشتیوانی درێژخایەنی واشنتۆن بۆ کوردەکانی سوریا ڕاگەیاند.