AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٣٩:٢٠ د.ن
1424835

پرسی کوردەکان بۆ ئەمریکا هیچ گرینگ نییە

ئادام ترنر پێی وایە ئەمریکا بەتایبەتی جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە قەد گرینگی بە پرسی کوردەکان نادات.

 ئادام ترنر لێکۆڵەری پرسە دەرەکییەکانی ئەمریکا لە یادداشتێکدا جەختی کردووە کە ئەمریکا قەد گرینگی بە پرسی کوردەکان نادات.

ناوبراو لە ئەو یادداشتەدا کە لە گۆڤاری جی ئێن ئێس بڵاو بووەتەوە، بە ئاماژە بە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە عێراق و سووریا نووسی: ئایا کەسێک گرینگی بە ئازاری کوردەکان دەدات؟ وەڵام ئەوەیە کە بەدڵنیاییەوە ئەمریکییەکان تەنانەت بیر لە ئەو بابەتە ناکەنەوە.

ئەو شرۆڤەکارە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە تەنانەت مێدیاکانی ئەمریکا، هەندێک بابەت وەکوو هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان بڵاو ناکەنەوە چونکوو لە ڕوانگەی ئەوانەوە پرسی کوردەکان هیچ گرینگایەتییەکی نییە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بێدەنگی ڕاگرتنی ئەمریکا لە ئەم ڕۆژانەدا سەبارەت بە هێرشە قورسەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و سووریا، لە ئەوەی کە واشنتۆن لە داهاتوودا بیەوێت لەسەر پرسی کوردەکان کار بکات، گومانی هەیە.

342/