AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٥١:٤٢ د.ن
1424647

ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لە سەر تەرمی سەردار ڕەزی مووسەوی خوێند

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێژی لەسەر تەرمی شەهید سەردار سەید ڕەزی مووسەوی کرد و فاتیحەی خوێند.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە سەر تەرمی شەهید سەید ڕەزی مووسەوی بە خوێندنەوەی فاتیحە، دوعای خەیری بۆ ئەم شەهیدە کرد.

ڕێبەری سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهید دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جیهادی ماندوونەناسانەی شەهید سەید ڕەزی دەربڕی.

سەردار سەید ڕەزی مووسەوی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان لە هێرشی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی زەینەبیەی دیمەشق شەهید بوو.

342/