AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢٢:٤٧ د.ن
1424321

ئێران بێ گومان ئیسرائیل بە بەرپرسی جەنایەتی تیرۆری شەهید مووسەوی دەزانێت

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسی: نکۆڵی لێ ناکرێت کە ئیسرائیل بەرپرسی جەنایەتی شەهادەتی ڕاوێژکارانی بێ تاوانی سەربازی ئێران و هەروەها جەنایەت لە دژی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکان لە سووریایە.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکەدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ جەنایەتی نامرۆڤان و هەوڵی دژە یاسایی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل چالاکانە هەوڵی تیرۆریستی لە سنوورەکانی سووریا ئەنجام دەدات. ئەو هەوڵە بە ئەنقەستە بەتایبەتی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێران کردووەتە ئامانج.

باڵاترین دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە سەید ڕەزی مووسەوی ڕاوێژکاری باڵای سەربازی کە لە راسپاردەیی پاڵپشتی لە ئەرتەشی سووریا لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریزم لە دەڤەری دیمەشق بوو، بەهۆی هاویشتنی مووشەکی ئیسرائیلەوە لە بەرزاییەکانی گولانی داگیرکراو شەهید بوو.

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: ئیران ئەو هەوڵە قێزەونەی ئیسرائیل بە توندی ئیدانە دەکات. ئێران وەڵامدانەوە بە ئەو هەوڵە لە کاتی پێویستدا بە مافی خۆ دەزانێت.

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسی: نکۆڵی لێ ناکرێت کە ئیسرائیل بەرپرسی جەنایەتی شەهادەتی ڕاوێژکارانی بێ تاوانی سەربازی ئێران و هەروەها جەنایەت لە دژی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە ناسەربازییەکان لە سووریایە.

ناوبراو هەروەها داوای کرد کە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو هەوڵەی ئیسرائیل ئیدانە بکات.

342/