AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢١:٢٦ د.ن
1424319

پرسی ژن لە ئیسلام خاڵێکی بەهێزی ئیسلامە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: ڕوانگەی شارستانیەتی ڕۆژئاوا بۆ پرسی زۆر گرنگ و سەرەکی ژن لە دوو فاکتەردا کورت دەکرێتەوە: قازانج خوازی و چێژخوازی.

 بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 6 ی بەفرانبار، سەدان ژنی ئێرانی لە ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتمە ، چاویان بە ئایەتوڵڵا خامنەیی کەوت.

وتیشیان: پرسی ژن لە ئیسلامدا یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی ئیسلام. ئیسلام لۆژیکی بەهێز و پشتیوانی عەقڵانی هەیە لە هەموو بوارەکانی پەیوەست بە ژناندا.

ئەمڕۆ لە جیهاندا دوو ڕوانگە لە هەموو ئەم بوارانەدا هەیە؛ ڕوانگەیەکی ڕوانگەی باوی ڕۆژاواییە کە لە هەموو وڵاتانی جگە لە ڕۆژاواشدا برەوی هەیە لە هەموو ئەو بوارانەی کە باسم کرد. ڕوانگەیەکیش ڕوانگەی ئیسلامیە، ئەم دوو ڕوانگە لە بەرانبەر یەکتردان.

بەڵام خاڵێکی جێی سەرەنج ئەوەیە کە سیستەمی کلتووری و شارستانییەتی ڕۆژاوا لەم بابەتانەدا ئامادە نییە گفتوگۆ بکات. ئەمانە بە جەنجاڵ کردن و پاگەندە و زۆرەملێ و بەکارهێنانی هونەر و سینەما و تۆڕی کۆمەڵایەتی کارەکانیان ڕادەپەڕێنن و هیچ لۆژێکیان نییە و ئامادە نین وڵامی هیچ پرسیارێک بدەنەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەیان دا پیاوان و ژنان دەبێ لە ماڵدا یارمەتی یەک بدەن و لەیەکتر تێبگەن؛ کاری ناو ماڵ بە هیچ لەونێک تەنیا ئەرکی ژنان نییە.

ڕاشیانگەیاند کە لە ئیسلام دا ڕێگای هەر جۆرە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان وەکوو پیاوان کراوەیە بە مەرجی لە بەرچاوگرتنی دوو بازەتی هەستیار واتا پرسی بنەماڵە و خۆپاراستن لە مەترسی ڕاکێشانی ڕەگەزی.

342/