AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٥:٥٩:٥٢ د.ن
1424011

هێرشەکانی تورکیا کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر هەموو ناوچەکە و قەیرانی سووریا قووڵ تر دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایتی خۆسەر بە ئاماژە بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەرتەشی تورکیا لەسەر دۆخی ناوچەکە، ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانەلەمپەرن لە سەر ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و چڕ بوونەوەی قەیرانی سووریا لە هەموو بوارەکاندا.

 بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا جگە لە کاریگەر لەسەر دۆخی کوردستانی سووریا لەسەر هەموو ناوچەکە کاریگەری دەکات و ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی کوشتوبڕی خەڵکی سووریا و لەمپەرێکە لە سەر ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و چڕ بوونەوەی قەیرانی سووریا لە هەموو بوارەکاندا.

AANES لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کرد کە ئەو هێرشانە جگە لە کوشتوبڕی خەڵکی سووریا، تورکیا هەوڵ دەدات لە ڕێگای هێرشەکانەوە لە تیرۆریستەکان بۆ ڕێکخستنەوە دووبارەی خۆیان پاڵپشتی بکات.

342/