AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٧:٣٢:٤٦ د.ن
1423659

ئۆپراسیۆنی تورکیا لە سووریا و عێڕاق درێژەی دەبێت/تۆڵە دەکەینەوە

ئەردۆغان لە کاردانەوە بە گیان لکەدەست دانی 12 سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە بەردەوام بونی ئۆپراسیۆنی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا هەواڵی دا.

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە کوژرانی ژمارەیەک هێزی سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان لە سەر درێژەی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان جەختی کرد.

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە درێژەی ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێم و کوردستانی سووریا، وتی: 12 هێزی پەکەکە لە ناوچەی جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی چنگ کوژراون.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە تۆڵە هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لەلایەن پەکەکەوە دەکەینەوە، زیادی کرد: خوێنی سەربازانی ئێمە لەسەر زەوی نامێنێتەوە و وەکوو ڕابردوو تۆڵە دەکەینەوە.

342/