پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە شەهادەتی سەید ڕەزی مووسەوی لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا هەواڵی دا.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:
خەڵکی شەریف و قارەمانی ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە چەند کاتژمێر لەمەوپێش لە هێرشی مووشەکی ئیسرائیلی جەنایەتکار و منداڵکوژی زایۆنیست بۆ سەر دیمەشق، سەردار سەرتیپ پاسدار سەید ڕەزی مووسەوی، لە ڕاوێژکارانی سەربازی کۆنی سپا لە سووریا شەهید بوو.
ناوبراو لە هاوسەنگەرەکانی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانی و بەرپرسی پشتیوانی بەرەی بەرخۆدان لە سووریا بوو.
بە پیرۆزبایی و سەرەخۆشی شەهادەتی ئەو سەردارە پایەبەرز بە بنەماڵە و فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان، جەختی کرد بێ گومان ئیسرائیل تاوانی ئەو جەنایەتە دەدات.
342/