AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

٢٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:١٠:٥٢ د.ن
1422018

تەوەری دیداری هەنیە و ئەمیر عەبدوڵاهیان/ هاوکاری ئێران و قەتەر بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە

ناسر کەنعانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەوەی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا کردوویەتی لە ژێر دەستی ئیدارە و نوخبە ستراتیژییەکانی ئەمریکا بووە و دەشڵێت: حکومەتی ئەمریکا دۆڕاوی ئەخلاقی و سیاسی ئەم شەڕەیە.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە وتی: کۆبوونەوەی ئەمشەو دەرفەتێکی دیکە بوو بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە دوایین دۆخی فەلەستین.

وتیشی: ئێران وەک گرینگترین لایەنگری نەتەوەی فەلەستین لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی فەلەستین، هەوڵی دیپلۆماسی بەربڵاوی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە شەڕی تاوانکاری و شەڕانگێزانەی ڕژێم لە دژی غەززە داوە لە سەرەتای پێشهاتەکانەوە تا ئێستا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە سێبەری پەیوەندی نزیک و ڕاوێژکاری بەردەوامی نێوان لایەنەکان، دوایین دۆخی سیاسی و مەیدانیی پێشهاتەکانی غەززە تاوتوێ کرا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها هەنیە ڕاپۆرتێکی تەواوی لەسەر دۆخی ناوخۆیی و مەیدانی غەززە پێشکەش کرد.

342/