AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
سێشەممە

١٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٢:٣٦ د.ن
1421695

ژمارەی شەهیدانی هێرشی زایۆنی بۆ سەر غەززە گەیشتە ١٩ هەزار و ٦٦٧ کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕی دژی غەززە، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ١٩ هەزار و ٦٦٧ فەلەستینی شەهید بوون و ٥٢ هەزار و ٥٨٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 گرووپی نێودەوڵەتی: لە کاتێکدا کە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تەواوی کەرتی غەززە بەردەوامە و دەیان شەهید و برینداری بەجێهێشتووە.

هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە توندی لەگەڵ هێزی داگیرکەرەکان لە میحوەرەکانی باشوور و باکووری ئەم کەرتە شەڕیان کردووە.

ئەشرەف قەدەرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە دوایین ژمارەی شەهیدان و بریندارانی هێرشەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ڕاگەیاند.

ئەلقەدەرە جەختی لەوە کردەوە کە لە ئەنجامی شەڕی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ١٩ هەزار و ٦٦٧ فەلەستینی شەهید بوون و ٥٢ هەزار و ٥٨٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

342/