AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٦:٤٠ د.ن
1421330

“بەڵێنی بەدیهاتووی” یەحیا سنوار بە ئەفسەری ئیسرائیلی چ بوو؟

ئەفسەری دەزگای ئاسایشی ناوخۆیی ئیسرائیل ، شاباک، لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا باسی لە بەڵێنێک کرد کە سنوار پێی دابوو.

 جان حن یەکێک لە ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل ، شاباک، وێڕای گفتوگۆ لەگەڵ مێدیا عبرییەکان سەبارەت بە بەڵێنگەلێک کە سەنوار لە لێپرسینەوەکانی ئەو ئەفسەرە پێی دابوو، قسەی کرد.

تەنانەت وتیشی: سەنوار لە ڕەوتی زیندانی بوونی لە ئیسرائیل بە منی وت کە ئێستا من لە زیندانەکانی ئێوەم دیلم ، بەڵام وشیار بە کە چەند ساڵی تر تۆ و بنەماڵەکەت زیندانیی من دەبن.

حن وتی: من لە ئەوکاتەدا گاڵتەم بە قسەکانی سەنوار دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ لە واتای گەورەیی ڕووداوێک کە ڕووی داوە تێدەگەم.

شیاوی باسە یەحیا سەنوار ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لە غەززە لە سالی 1988 لەلایەن ئیسرائیلەوە بە 4 جار زیندانی هەتایی و 30 ساڵ زیندانی سزا درا.

ناوبراو لە ساڵی 2011 و لە ڕەوتی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئازاد کرا؛ لە ئەو کاتەدا ئیسرائیل چاوەڕوانی نەبوو کە چەند ساڵ دواتر سەنوار گەورەترین شکست بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت و هاوکێشەی نوێ پلانی بۆ داڕشتبوو، جێبەجێ بکات.