AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٥٢:٤٩ د.ن
1421323

زیاتر لە ١٠هەزار دەنگی کوردی کەرکووک لە سیستم تۆمارنەکراوە

سەرۆکى هاوپەیمانى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە ڕیگەیاند: موئامەرەیەکى گەورە لەسەر دەنگى کورد هەیەو زیاتر لە ١٠هەزار دەنگ لە سیستم تۆمارنەکراوە.

 لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا خالید شوانى وەزیرى دادى عێراق سەرجەم پێشێلکارییەکانى رابردووى ئیدارەى شارى کەرکوکى خستەروو و ڕایگەیاند: ئیدارەى رابردوو بەرنامەى سڕینەوەى کوردى هەیەو داوادەکەن خەڵک بروات دەنگ بدات.

لایخۆشیەوە ڕێبوار تەها سەرۆکى هاوپەیمانى کەرکوک هێزو ئیرادەمانە رایگەیاند، پێشێلکارى زۆر کراوەو ئەوەى ئەمرۆ بەرانبەر کورد کراوە موئامەرە بوەو زیاتر لە ١٠ هەزار کورد ئەمرۆ نەیانتوانیوە دەنگ بدەن و پێیان وایە ئەمە بەرنامەڕێژى بۆکراوە.

ئەمرۆ هەلبژاردنى گشتى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەدەچێت و لەکەرکوک ١٨ ساڵە ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام نەدراوە.