AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٢:١٠:٥٤ د.ن
1420789

کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هێرشە تیرۆریستیەکەی باشووری ئێران

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشە تیرۆریستییەکەی سیستان و بەلوچستانی شەرمەزار کرد.

ستیڤن دوجاریک، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەو ڕێکخراوە بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگاکانی پۆلیس لە پارێزگای ڕاسک، سیستان و بەلوچستانی ئێران دەکات.

ستیڤن دوجاریک، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرش بۆ سەر بارەگای پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە دەکات کە لەلایەن گرووپی "جەیش ئەلعەدل"ەوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها جەخت لەسەر پێویستی دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەکاتەوە.

دوجاریک ڕایگەیاند: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی لە بنەماڵە خەمبارەکان و گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

342/