AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٢:٠٩:٢٥ د.ن
1420786

بەشە بودجەی ئەمریکا بۆ کوردی عێراق و سووریا دیاری کرا

ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 ڕێژەیەکی زۆر بودجەی بەناوی بەرەنگاریی داعش لە عێراق و سووریا تەرخان کردووە.

 دەوڵەتی ئەمریکا بڕی 397 ملیۆن دۆلاری بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سووریا تەرخانکردووە و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق و هێزە کوردییەکانی سووریاش بەشێک لەو پارەیە وەردەگرن.

لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کە بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران پەسەند کرا، بەشە بودجەی بەرەنگاری داعش لە سوریا کە دەدرێتە کوردەکان، 10 میلیۆن دۆلار کەمترە لە ساڵی ڕابردوو.

ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بڕی 156 میلیۆن دۆلاری بۆ کوردی سووریا لەبەرچاوگرتووە.

لە عێراقیش 241 میلیۆن دۆلار کە ڕێژەیەکی دەدرێتە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

342/