AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٢:٠٨:٣٦ د.ن
1420784

تورکیا ١٧٠ کیلۆمەتر دیواری لە سنووری ئێران چێکرد

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی مێدیاکانی حکومەتی تورکیا ١٧٠ کیلۆمەتر لە دیواری سنووری نێوان ئێران و تورکیا لە درێژەی سنووری ٢٩٥ کیلۆمەتری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران ، داناوە.

هەواڵدەری ئەنادۆڵی لە بەشی تورکی لە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕدا لە تەواو بوونی ١٧٠ کیلۆمەتر لە دیواری سنووری نێوان تورکیا و ئێران هەواڵی دا. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئامانج لە چێ کرانی ئەو دیوارە سنوورییە درێژ و پڕ تێچووە و چێ کردنی تاوەری ئەمنی و کەندنی خەندەق لە درێژەی ئەو سنوورە، دابینی ئاسایش لەنهێڵی سنووری ٢٩٥ کیلۆمەتری لەگەڵ ئێران و داخستنی ئەو سنوورە بەسەر چالاکی نایاسایی لەوانە قاچاخ، کۆچی نایاسایی و پەڕینەوەی هێزەکانی پەکەکە ڕاگەیەندراوە.

بە پێ هەر ئەو ڕاپۆرتە ئەو دیوارە سنوورییە ئێستا لە باش قەڵا لە شاری وانە.

342/