AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

١٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٢:٠٧:٥١ د.ن
1420783

سزادانی کۆمپانیایەکی فەڕەنسی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش / کوردەکان سکاڵایان کردبوو

بە گوێرەی ڕاپۆتی ڕۆیتێرز کۆمپانیای لافارژی فەڕەنسا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش بە 800 ملیۆن دۆلار سزا درا.

 ڕۆیتێرز لە سزای 800 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیای لافارژی فەڕەنسا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش و ڕەزای بوونی ئەو کۆمپانیا بە دانی ئەو بڕە پارە هەواڵی دا.

هاوپەیوەند لەگەڵ ئەو هەواڵە، سەدان هاووڵاتی کوردی ئێزدی دانیشتووی ئەمریکا سکاڵایان لە دژی ئەو کۆمپانیا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش تۆمار کردووە.

لە ئەو کەسانەی کە سکاڵایان لە دژی کۆمپانیای لافارژ تۆمار کردووە دەتوانرێت ئاماژە بکرێتە سەر نادیا موراد، کچە ئێزدی براوەی خەڵاتی نۆبێل، ئێمل کلۆنی وەکوو پارێزەر و لی ولۆسکی دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا.

ئەو کەسانە بە تۆمار کردنی سکاڵا لەلای دادگای فیدراڵ، داوای پێدانی خەسار بە بەجێماوانی بنەماڵەگەلێک کراون کە بەهۆی هێرشی داعشەوە لە عێڕاق و سووریا خزمی خۆیان لە دەست داوە یان ئاوارە بوون.

342/