AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
پێنجشەممە

١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٤:٢٦:٠٥ د.ن
1420311

ئیسرائیل و جەنایەتی جەنگی لە غەززە؛ لێکدانەوەی 13 بڕگەی یاسایی

هەموو بەڵگەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل خراپترین جەنایەتەکانی لە غەززە ئەنجام داوە. بەم حاڵەوە، ئەمریکا هێشتا پێی وایە کە ئیسرائیل خەریکی بەرگری ڕەوایە.

 گرووپی نێودەوڵەتی: سێهەمین مانگی جەنگی ئیسرائیل لە دژی غەززە لە دۆخێکدا درێژەی هەیە کە ئەو ڕژێمە جەنایەتی چوار ڕەهەندی شی کراو لە ئەساسنامەی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بریتی لە جەنایەتی جەنگی، کۆمەڵکوژی، جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی و جەنایەتی دەستدرێژی لە دژی خەڵکی غەززە ئەنجام داوە.

بڕگەی 8 ی ئەساسنامەی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی ئاماژەی داوەتە سەر جەنایەتی جەنگی. هەندێک لە ئەو جەنایەتانە کە ئیسرائیل ئاشکرا و بەردەوام هەمبەر خەڵکی غەززە ئەنجامی داوە لە خوارەوە دێت:

کوشتنی بە ئەنقەست

ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار فەلەستینیی لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە شوهید کردووە. وێڕای ئەوە زیاتر لە 6 هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن. خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە کە خەڵکی غەززە بە شێوەی بەئەنقەست لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و شەهید بوون.

خەسار قورس و ئازار لە جەستە و تەندروستی کەسەکان

یەکێکی دیکە لە نیشانەکانی جەنایەتی جەنگی کە لە ئەو مادەیە هاتووە، خەساری قورس و ئازای جیدی لە جەستە و تەندروستی کەسەکانە کە ئیسرائیل ئەو جەنایەتەی لە قاڵبی بریندار کردنی خەڵکی سڤیل، گەمارۆی غەززە، ڕێگری لە هاوردنی دەرمان و خۆاک ئەنجام داوە.

کاول کردن و داگیر کردنی دارایی لە ئاستی بەربڵاو کە بە شێوەی نایاسایی و بە ئەنقەست ئەنجام دەدرێت و نەتوانرێت ئەوە وەکوو زەروورەتی سەربازی پاساو بدرێت.

هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی اڤیل بە ئامانجیهێرش بۆ سەر ئەوان یان خەڵکی سڤیل کە راستەوخۆ بەشداری شەڕ نین.

هێرشی ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی سڤیل، واتا پێکانی ئامانجگەلێک کە لە بواری سەربازی بەکارناهێنرێن.

هێرشی ئەنقەست بۆ سەر فەرمانبەران،دامەزراوەکان و ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری مرۆڤدۆستانە

دەسپێکی بە ئەنقەستی هێرشی سەرەڕای ئەوەی کە ئاوەها هێرشێک دەبێتە هۆی خەسار لە خەڵکی سڤیل یان ژینگە.

هەر جۆرە بوردمان یان هێرش بۆ سەر شار، گوند، ناوچە نیشتەجێیەکان کە سەربازی نین و سڤیلن.

دەرکردن یان گواستنەوەی نایاسایی یان زیندانی کردنی نایاسایی

ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچکەس لە ئەمان نابێت

هێرشی بەئەنقەست بۆ سەر باڵەخانە ئایینی، پەروەردەیی ، هونەری، زانستی ، مێژووی و نەخۆشخانەکان

هێرشی ئەنقەست بۆسەر باڵەخانە، یەکە و ئۆتۆمبێلە پزیشکییەکان

سەپاندنی برسیەتی زۆرەملێ بەسەر خەڵکی سڤیل وەکوو حربەیەکی سەربازی لە ڕێگای بێبەری کردنی ئەو کەسانە لە ئیمکاناتی زەرووری.

ئەنجام

ئەو حاڵەتانە کە باس کرا و هەروەها چەنجین حاڵەتی دیکە، ئاشکرا دەیسەمێنێت کە ئیسرائیلی داگیرکەری قودس لە شەڕی غەززە جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە. بەم حاڵەوە ئەمریکا هێشتا پێی وایە ئیسرائیل خەریکی بەرگری ڕەوا لە خۆیە و هەر جۆرە بڕیارنامەیەکی پێشنیاری کراو لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤێتۆ دەکات.