AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢٥:٢٥ د.ن
1420000

گۆڕینی بازاڕێکی غەززە بە گۆڕی بەکۆمەڵی خەڵکی بێ تاوان

بوردمانی خانووی فەلەستینییەکان لە سەرتاسەری غەززە و کوژرانی ژمارەیەک لە سەربازانی ئیسرائیلی لە داوی هێزە فەلەستینییەکان لە نوێترین هەوالەکانی هاوپەیەوەند بە فەلەستینە.

گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە بوردمانی ناوچە جیاجیاکانی غەززە و هێرشە تۆپخانەییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان درێژەی هەیە، چالاکی ڕۆژنامەڤانی باس لە دۆخی کارەساتباری پەناگەی ئاوارە فەلەستینییەکان دەکەن.

کەناڵی هەواڵی کان ی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە پێکدادانەکان لە نێوان داگیرکەرانی ئیسرائیلی و بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان لە ناوچە باکوورییەکان بەتایبەتی بۆ کەسانێک کە لە ماڵ و خانووی خۆیان ئاوارە بوون، زۆر شڵەژاوە.

جێگری بەرپرسی ئاسایشی شارۆچکە ئەلمتلەی ئیسرئایلی ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانەی کە حزبوڵڵا دەیکات تەنانەت لە شەڕی دووهەمی لوبنان واتا 33 ڕۆژەش چڕترە.

کەناڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە گەمارۆی باکووری کەرتی غەززە لەلایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلییەو ەبووەتە هۆی ئەوەی کە دانیشتووانی کەمپی جبالیا لە ئەو کەرتە، بازاڕی کەمپەکە بکەنە گۆڕشتانی بەکۆمەڵ بۆ ئەسپاردە کردنی تەرمی شەهیدانی فەلەستینی.

342/