AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
چوارشەممە

١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٦:٢٢:٤٠ د.ن
1419994

گوشارەکان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا زیادی کردووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، گوشارەکان لەسەر ئەمریکا تەنانەت لە ناوخۆی ئەو وڵاتە، بۆ چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 مەجلیسی یاسادانەری ئەمریکا لەم سالانەی دواییدا زیاترین فەرمانیان دەرکردووە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بەڵام نوێنەرانی کۆنگرە دەنگیان بە ئەو فەرمانە نەداوە.

لە دوا هەوڵی نوێنەرانی یاسادانەر هەمدیسان سێنا بە 84 دەنگی نا دەنگی بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا کە شەڕی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین بەتایبەتی غەززە دەستی پێکردووە، گوشارەکان لەسەر هیزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا زیادی کردووە و نزیک بە 100 جار لە دوو وڵاتەکە کراونەتە ئەمانج و لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان خەساری زۆریان بەرکەوتووە.

گۆڤاری ئەکسیۆس لە نوێترین شرۆڤەی خۆیدا ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریای 900 کەس ڕاگەیاندووە کە زیاترین لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانن، بەڵام ئەمریکا سەرەڕای هەبوونی گوشارکان لەوانەیە هێشتا لە سووریا بمێنێتەوە و تەنانەت ئەگەری هەیە کە ژمارەی سەربازەکانی زیاتر بکاتەوە.

دامەزراوەی ژێئۆپۆلیتیکال ئێکۆنۆمی بە ئاماژە ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا وەکوو هیزەکانی ئەمریکا بە بێ داوای فەرمی حکومەتی سووریا چوونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە، بۆیە وەکوو داگیرکەر چاویان لێدەکرێت کە تەنیا راسپاردەیان پارێزەری لە هێزە کوردییەکانە.

لە مانگەکانی دواییدا ژمارەی وتار و ڕاپۆرتەکان سەبارەت پێداویستی گۆڕینی ڕوانگەی ئەمریکا لە سووریا و کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردی سووریاش زیادی کردووە.

بەڵام ڕابێرت فۆرد سەرەڕای دژایەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا، پێی وایە کە بایدن هشێتا هیزەکانی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە هێزە کوردیەکان لە سووریا دەهێڵێتەوە.

342/