عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم 10 موچه به‌ته‌واوی نه‌دراون، له ساڵی 2020 حه‌وت موچه، له‌گه‌ڵ سێ موچه‌ی ئه‌مساڵ بۆ مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12)، 10 موچه‌ش به پاشه‌كه‌وت دراون، چواریان له‌ساڵی 2020 و شه‌ش موۆچه‌یان له 2021 بوون".
ده‌شڵێت: "به‌تێكڕا 11 ترلیۆن دینار موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه جگه له پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران كه نزیكه‌ی دو ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكراشیكردووه، "هه‌ر ده‌بێت خه‌ڵك باجه‌كه‌ی بدات، ئه‌ی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداران، كام به‌رپرس ژماره‌ی پاسه‌وان و كاروانی ئۆتۆمبێل و موڵك و مالچه‌كانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌میكردوه؟ له‌كاتێكدا چه‌ندین كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕیان و په‌یجی فه‌یسبوكیان دروستكردوه و هه‌ر رو له‌زیادبونیش ده‌كه‌ن".
جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، "ده‌بێت هه‌مو ئه‌م بارگرانیانه له‌سه‌رشانی خه‌ڵك بێت، بۆیه له‌م كابینه‌یه‌دا 34 موچه دراوه، به‌هیوای گۆڕانكاری جدی له‌م حوكمڕانیه‌دا.
342/