گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی ئیسرائیل کە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە دژی ناوچە جیاجیاکانی غەززە درێژەی هەبووە تا ئێستا دەیان شەهید و برینداری لێکەوتووتەوە.
هەواڵنێری مەیادین ڕاپۆرتی دا کە تەنیا لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێی لە ئەلمغازی، لانیکەم 22 کەسی فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی تریشەوە سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک بە کەناڵی ئەلجەزیرەی ڕاگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە غەززە دەنگدان دەکرێت.
فیلیپ لازارینی کۆمیساریای گشتی ئاژانسی فریاکەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستینی ، ئانروا، جەختی کرد: ئیسرائیل هەوڵ دەدات بۆ کۆچاندنی زۆرەملێ و بەکۆمەڵی دانیشتووانی غەەزە لە ئەو ناوچە.
342/