AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
دووشەممە

١١ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

٢:١٦:١٦ د.ن
1419312

ئەردۆغان ڕووداوەکانی غەززە بۆ پەلاماردانی کورد بەکاردێنێت

هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند:

 هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمانە لەگەڵ شارپرێس ڕایگەیاند: ئەردۆغان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی خۆی، ئیسلام و عەرەب بەكاردەهێنێت.

وتیشی: ئەوەیە لەكاتێكدایە كە جیهان سەرقاڵی شەڕی غەززەیە، بەڵام توركیا هێرشەكانی بۆ سەر كوردستانی سوریا زیاتر كردووە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی داگیركردنی شاری تل ڕەفعەتی کوردستانی سووریای كرد.

لەلایەكی دیكەوە شاندێكی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر لە ئەوروپایە و ژمارەیەك كۆبوونەوە و دیداری ئەنجامداوە و چەند كۆبوونەوەی دیكەش دەكرێن.

بەدران چیاكورد هەروەها وتی: هێرشەكانی توركیا لە چوارچێوەی ئامانجی توركیا بۆ فراوانكردنی بوونی خۆی لە ناوچەكەدا ئەنجام دەدات. هەروەها سووریا ناوەندی پلانەكەیە بۆ توركیا، كە دەیەوێت سوود لە پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و غەززە وەربگرێت، لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانی.
بۆیە سیاسەتی توركیا لەبەكارهێنانی توندوتیژی یەكلایەنە و سوودوەرگرتن لە رووداوەكان وەك ئەوەی پێشتر لە ئازەربایجان و ئەرمینیا و ئێستاش لە غەززە روودەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی خۆی بەكاردەهێنێت.
بەدران چیاكورد هەروەها ڕایگەیاند کە توركیا هەمیشە لە بارودۆخی ناوچەكە كەڵك وەردەگرێت بۆ نموونە غەززە و ئەم پێشهاتانە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ ئەنجامدانی سیاسەتی دوژمنكارانە لەدژی ئێمە و هێرشەكانی بۆ سەر كوردستانی سووریا.

ئاماژەشی دا کە لە لایەكی تریشەوە ئەردۆغان لە چوارچێوەی ئیسلام و عەرەب، ئیسلام و عەرەب بەكاردەهێنێت.

لە لایەكی دیكەوە هێرشەكانی ئەردۆغان بۆ سەر خەڵكی سڤیلمان و هێرشەكانی دژی ژێرخان و بە ئامانجگرتنی فەرماندەكانی هەسەدە كە هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرن بەردەوامن.

لە كاتێكدا كە ململانێی نێودەوڵەتی لەغەززە بەردەوامە، هەڕەشەكانی ئەردۆغان بۆ هێرشی زەمینی دژی ناوچەكەمان بەردەوامە، بەڵام دەرئەنجامەكانیان نەرێنی دەبن، لە كاتێكدا كە دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزە و سیاسەتەكانی توركیا بەرەو لەناوچوون دەبات.

342/